کەنالی تەلەفەزیۆنی ئەلمەیادینی لوبنان سێی شەممە شەو بە گێرانەوە لە بەیاننامەی سوپای ڕەژیمی زایۆنی ڕایگەیاند : فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل پێگەکانی تۆپخانەیی سوپای سووریا ی لە ناوەندی ناوچەی گولان داوەتە بەر پەلاماری خۆی دا .
بەرلەوەیش ، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند کە پەلامارەکانی ڕەژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سووریا لە چوار چێوەی ستراتژیای ئەو ڕەژێمە لە هاوکاری لەگەڵ تاقمی ترۆریستی بەرەی فەتحۆڵشام لە سووریایە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی سووریا (سانا) ، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە دوونامە بۆ سکرتێری گشتی و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڕاشکاوی ووتی پەلامارەکانی ڕەژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سووریای لە چوار چێوەی هەوڵەکانی ناکام بۆ بردنە سەرەوەی ورەی تێکشکاوی تاقمەکانی ترۆریستی دوای شکست لە گردو پەری قۆنەیتەرە و سەرانسەری سوریایە .
لە نامەکانی وەزارەتی دەرەوەی سووریا دا هاتووە : بە یانی سێ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی زایۆنیستی بەمەبەستی پشتیوانی لە تاقمەکانی ترۆریستی ، بنکە ومەتەڕێزی سەربازی سووریا یان پێکاوە و بەرەڤانی ئاسمانی سووریا یش توانی فرۆکەیەکی جەنگی ئیسرائیلی یان لە باشووری ڕۆژئاوای قۆنەیتەرە وفڕۆکەیەکی بێ سەر نشین یان لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی سەعسەع لە باشووری ڕۆژئاوای دیمەشق سەرنخوون بکات ....
کۆتایی کورتە نامە/310